دۆسیەی ئەمنیی فەللوجە ڕادەستی وەزارەتی ناوخۆ دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
بڕیارە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ وەزارەتی ناوخۆی عێراق دۆسیەی ئەمنی چەند پارێزگایەک وەربگرێتەوە

بڕیارە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ وەزارەتی ناوخۆی عێراق دۆسیەی ئەمنی چەند پارێزگایەک وەربگرێتەوە

ئاڤا نیوز 

 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەردەوامە لە وەرگرتنەوەی دۆسیەی ئەمنیی پارێزگاکان و بڕیارە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ دۆسیەی ئەمنی چەند پارێزگایەک وەربگرێتەوە.

 

وێنە گەورەکە: دوای تێکشکاندنی داعش و کۆنترۆڵکردنەوەی شارەکان لەلایەن سوپاوە، دۆسیەی ئەمنی چەند پارێزگایەک کەوتە دەست سوپا، سەرۆکوەزیرانی عێراقیش بڕیاری داوە دۆسیەی ئەمنیی ئەو پارێزگایانە بگەڕێنرێتەوە بۆ وەزارەتی ناوخۆ.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: عەبدولئەمیر شەممەری، وەزیری ناوخۆ بە سەرۆکایەتیی شاندێک گەیشتە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی فەللوجە و پێشوازییان لە پارێزگاری ئەنبار کرد بە مەبەستی ئامادەکارییەکان و دەستبەکاربوون بۆ وەرگرتنەوەی دۆسیەی ئەمنیی شارەکە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دوای ڕووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017 هێشتا دۆسیەی ئەمنیی کەرکووک بەدەست سوپای عێراقەوەیە، بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵ دۆسیەی ئەمنیی پارێزگاکە ڕادەستی پۆلیسی خۆجێیی بکرێتەوە.

شەیری بکە لە: