سێ چەکداری داعش لە چیای حەمرین کوژران

شەیری بکە لە:
سێ چەکداری داعش لە چیای حەمرین کوژران

هێزی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە چیای حەمرین، وێنە: العربییە

ئاڤا نیوز 

 

دوای هێرشێکی ئاسمانی لە چیای حەمرین، تەرمی سێ تیرۆریست دۆزرایەوە کە یەکێکیان ئەفسەری ڕژێمی پێشووی عێراق بووە.

 

ڕاگەیاندراوی فەرمی: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ڕایگەیاند: ڕۆژی هەینی بە فڕۆکەی ئێف 16ـی عێراقی چەندین پێگەیەکی ڕێکخراوی داعش لە زنجیرە چیای حەمرین کراونەتە ئامانج و سێ چەکداری ڕێکخراوەکە کوژران.

 

زانیاریی زیاتر: لە شوێنی بۆردوومانەکە ئەم کەلوپەلانە دۆزراونەتەوە، ' تەقەمەنی، نارنجۆک، چەکی جۆراوجۆر، کەرەستەی لۆجستی و مۆبایل'. 

 

ئەمەش بزانە: ئەم ئۆپەراسیۆنە لەسەر بنەمای زانیارییە هەواڵگرییە وردەکان ئەنجا دراوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: