زیاتر لە 40 ملیۆن هاووڵاتی عێراق خاوەنی کارتی نیشتمانین

شەیری بکە لە:
زیاتر لە 40 ملیۆن هاووڵاتی عێراق خاوەنی کارتی نیشتمانین

کارتی نیشتمانی ژمارەیەک هاووڵاتی، وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز 

 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: تاوەکو ئێستا زیاتر لە 40 ملیۆن کارتی نیشتمانیان بۆ هاووڵاتیان دەرهێناوە و ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات تاوانە ڕێکخراوەکان بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە.

 

لێدوانی فەرمی: عەمید میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا ڕایگەیاند: تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو  40 ملیۆن و 152 کارتی نیشتمانیمان بۆ هاووڵاتیان دەرهێناوە، بێگومان لە ڕۆژانی داهاتوو ئامارەکان بەرزتر دەبنەوە.

 

زانیاریی زیاتر: بە گوتەی میری، لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوو 25 ملیۆن کارتی نیشتمانی دەرکرابوو، بەڵام لە ماوەی ساڵ و نیوی ڕابردوو زیاتر لە 15 ملیۆن کارت دەرهێنراوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: لیوا نەشئەت خەفاجی، بەڕێوەبەری گشتی باری شارستانی و نشینگە و پاسپۆرت ڕایگەیاند: لە مانگی داهاتوودا بنکەی کارتی نیشتمانی لە باڵیۆزخانەکانی عێراق لە وڵاتانی جیهان دادەنرێت و هاوکات خزمەتگوزاری "کارتەکەت دەگاتە ماڵەکەت" لەڕێگەی تیمی گەڕۆکەوە بۆ یەکەمجار لە مێژووی وەزارەتی ناوخۆدا دەخرێتە گەڕ.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ