
دیمەنێکی زێی بچووک لە ڕۆژی 26-8-2024 دوای گرتنەوەی ئاو لەلایەن ئێران، وێنە: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
جارێکی دیکە ئێران ئاوی زێی بچووکی گرتەوە و بەهۆیەوە لە سنووری قەڵادزێ ئاستی ئاوی زێیەکە بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە.
وێنە گەورەکە: نزیکەی حەوت ساڵە بەنداوی کۆڵەسە لەسەر ئاوی زێی بچووک لە سنووری شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دروستکراوە، ساڵانە لە وەرزی هاوین ئێران ئاوی بەنداوەکە دەگرێتەوە و گرفت بۆ دانیشتووانی قەڵادزێ و پشدەر دروست دەکات.
لێدوانی فەرمی: مارف مەحموود، بەڕێوەبەری پڕۆژەی ئاوی خاس لە قەڵادزێ، کە لەسەر زێی بچووک دروستکراوە و ئاوی پاک بۆ دانیشتووانی قەڵادزێ دابین دەکات، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: نیوەڕۆی ئەمڕۆ دیسان ئێران ئاوی زێی بچووکی گرتەوە و ئاستی ئاوی ئەو حەوزەی بۆ گلدانەوەی ئاوی پڕۆژەی خاس دانراوە گەیشتە دوو مەتر و 17 سانتیمەتر".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمساڵ ئەوە دووەمجار ئێران ئاوەکە دەگرێتەوە و جارەکەی دیکە کە دوو هەفتە پێش ئێستا بوو، بۆ ماوەی ڕۆژێک سەرجەم دانیشتووانی قەڵادزێ بێئاو بوون کە ژمارەیان 95 هەزار کەسە، بەڵام ئەوکات بەربەست بۆ گلدانەوەی ئاوی زێی بچووک دروستکرا، بۆ ئەوەی ئاو بگاتە پەمپەکانی پڕۆژەی ئاوی خاس.
زانیاریی زیاتر: ئەمجارە بەهۆی دانانی بەربەستەکە کێشە بۆ دابەشکردنی ئاوی خواردنەوەی قەڵادزێ دروست نەبووە، بەڵام ئەگەر ئاستی حەوزی گلدانەوەی ئاو بگاتە خوار دوو مەتر دابەشکردنی ئاو دەوەستێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بەرز دەنرخێنێت
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق ژمارەیەک جادووگەر دەستگیردەکرێن
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: لەگەڵ ئێران دانوستانی ڕاستەۆخۆمان دەبێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل لە غەززە ڕۆژنامەنووس و پزیشک دەکاتە ئامانج
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەم مانگە خانەنشینانی نوێ 12 مووچەکەیان بۆ خەرج دەکرێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مەرحەباکەی شەهرامەوە تا هەژەندەکەی هەژان
6 نیسان
باوکی مەسک: کوڕەکەم شەرمنە بۆ سیاسەت دەست نادات
5 نیسان
خاوەن پێداویستییەکی تایبەت کتێب خوێندنەوە دەکاتە چارەسەر
5 نیسان
کەشناسی لەبارەی بارانبارینەوە ئاگادارینامەیەک بڵاودەکاتەوە
5 نیسان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بەرز دەنرخێنێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
دواکەوتنی بارانبارین زیانی زۆری بە گەنم گەیاندووە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداری کوردانی تاراوگە دەکاتەوە