نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان دانیشتووانی قەزایەکی دیوانییە دێنێتە سەر شەقام

شەیری بکە لە:
بەڕێوەچوونی خۆپێشاندان  لە سینییە

بەڕێوەچوونی خۆپێشاندان لە سینییە

ئاڤا نیوز 

 

دانیشتوانی قەزای سینییە لە پارێزگای دیوانییە بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانەوە ناڕازین و داوای دەستلەکارکێشانەوەی بەرپرسانی ئیداری قەزاکە دەکەن.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی پێنجشەممە 18-07-2024 بەشێک لە دانیشتووانی قەزای سینییە لە پارێزگای دیوانییە خۆپێشاندانیان کردوو چوونە بەردەم قایمقامیەتی قەزاکە و پارێزگاری دیوانییەش گەیشتە شوێنەکە بۆ ئەوەی گوێ لە داواکارییەکانیان بگرێت.

 

هۆکارە زانراوەکان: دانیشتوویەکی قەزاکە بەناوی جەعفەر سامر، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: داواکاریی خۆپێشاندەران کارەبایە، کارەبا لە سینییە لەوپەڕی خراپیدایە، دوو کاتژمێر کارەبا دەدرێتەوە، دوو کاتژمێر دەبڕێت، سینییە شەقامێکی پاکی تێدا نییە، ماوەی 20 ساڵ دەبێت شەقامێک لە سینییە دروست نەکراوە، ئاوەڕۆ لە سینییە نییە.

 

زانیاریی زیاتر: ناوبراو گوتی "داواکارییەکانمان بریتین لە لەکارلادانی بەڕێوەبەرەکانی قەزاکە، پێش هەموویان بەڕێوەبەری کارەبا، لە ڕووی ئاوەوە ئاوەکەمان هەر قوڕاوە، نەخۆشخانەمان نییە، بنکەیەکی تەندروستی هەیە گەر نەخۆش بچێتە ئەو بنکەیە بەهۆی نەبوونی دەرمانەوە دەمرێت".

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان