یاریزانە ئێرلەندییەكان ڕەتیدەكەنەوە تەوقە لەگەڵ ئیسرائیلیەكان بكەن

شەیری بکە لە:
یاریزانە ئێرلەندییەكان ڕەتیدەكەنەوە تەوقە لەگەڵ ئیسرائیلیەكان بكەن

ئاڤا دیجیتاڵ


كچە یاریزانانی ئێرلەندا بۆ تۆپی باسكە ڕەتیانكردەوە تەوقە لەگەڵ كچە یاریزانانی ئیسرائیل بكەن پێش ئەنجامدانی یاریی پاڵاوتن لە چوارچێوەی پاڵەوانێتی نەتەوەكانی ئەوروپا بۆ ساڵی 2025، ئەویش وەك وەڵامێك بۆ تۆمەتبار كردنیان بە دژە سامیی.


چیرۆكی سەرەكی: كچە یاریزانانی ئێرلەندی ئامادە نەبوون بەشداری بكەن لە سڵاوكردن لە هەڵبژاردەی ئیسرائیل و ئاڵوگۆڕی دروشم لەگەڵیان پێش یارییەكە، هەروەها لە كاتی لێدانی سروودی نیشتمانی بۆ ئەو دوو تیپە لە نزیك كورسی یەدەگ ڕیزیان گرت، نەك لە ناوەڕاستی یاریگای سەرەكیی وەك ئەوەی نەریتە لە یارییەكان تا دواتر تەوقە لەگەڵ یاریزانانی بەرامبەریان بكەن.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: یەكێتی تۆپی باسكەی ئێرلەندا ڕایگەیاند: پشتیوانی تەواوی بڕیاری كچە یاریزانەكانیان دەكەن و وەك وەڵامێك بووە تیمی تەكنیكی و یاریزانانی هەڵبژاردەی ئیسرائیل كە تۆمەتباریان كردوون بە دژە سامیی و ئەوەش لەكەناڵە فەرمیەكانی ئیسرائیل بڵاوبووەتەوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان