پەکەکە ڕەتیدەکاتەوە لەپشت تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلی بەرپرسی لقی پارتی بێت لە کەلار

شەیری بکە لە:
ئۆتۆمبێلی ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی لقی 22ـی پارتی

ئۆتۆمبێلی ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی لقی 22ـی پارتی

ئاڤا نیوز 

 

پارتی کرێکارانی کوردستان ڕاگەیێنراوێکی لەبارەی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بەرپرسی لقی پارتی لە کەلار بڵاوکردەوە و ڕەتیدەکاتەوە لەپشت ڕووداوەکەوە بێت.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی 15-07-2024، ئۆتۆمبێلی ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی لقی 22ـی پارتی لە کەلار تەقییەوە، خۆی و شۆفێرەکەی و پاسەوانێکی بەسووکی بریندار بوون.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: پەکەکە لە ڕاگەیێنراوەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات، ڕووداوی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی لقی پارتی پەیوەندی بە ئەوانەوە نییە و ڕەتی دەکەنەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژی 16-07-2024، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: پەكەكە لە ڕێگەی بۆمبی لکێندراو، ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی باڵای حیزبیان لە کەلار کردووەتە ئامانج.

شەیری بکە لە: