چپسی پەتاتەی هەرێمی کوردستان هەناردەی دەرەوە دەکرێت

شەیری بکە لە:
گرافیکی ئاڤا نیوز

گرافیکی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز 

 

کارگەیەکی بەرهەمهێنانی چپسی پەتاتە لە قوشتەپە دەکرێتەوە لە سبەیەوە بەرهەمەکانی هەناردەی وڵاتان دەکات.

 

وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی هەوڵەکانی سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ بەبازاڕکردنی بەرهەمە خۆماڵییەکان، کارگەیەکی بەرهەمهێنانی چپسی پەتاتە لە قوشتەپە بە پشتبەستن بە پەتاتەی ناوخۆیی بەرهەمەکەی هەناردەی دەرەوە دەکات.

 

لێدوانی فەرمی: بژار مەلا خدر، قایمقامی قەزای قوشتەپە بە ئاڤا نیوزی گوت، "سبەی پێنجشەممە 5 ترێلە بەرهەمی چپس هەناردەی وڵاتانی سعودیە و ئوردن دەکرێت، لە ماوەی داهاتوو بەرهەمەکەی زیاتر و هەناردەی وڵاتانی دیکەش دەکرێت".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت:  ئەمساڵ بەرهەمهێنانى پەتاتە لە هەرێمى کوردستان دەگاتە زیاتر لە 700 هەزار تۆن و هاوردەکردنی بەرهەمەکە قەدەغە کراوە، بەشێکی زۆری بەرهەمەکە هەناردەی وڵاتانی کەنداو دەکرێت.

شەیری بکە لە: