لە پێنج ساڵدا 32 هاونیشتمانی لە سیدەکان بوونەتە قوربانی شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیا

شەیری بکە لە:
سنووری قەزای سیدەکان- وێنە: سۆشیال میدیا

سنووری قەزای سیدەکان- وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز


شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیا زیانێکی زۆری بە گوندەکانی دەڤەری برادۆست گەیاندووە، لە ساڵی 2017ـەوە تاوەکو ئێستا 32 هاونیشتمانی شەهید و برینداربوون و 200 گوندیش لەو دەڤەرە چۆڵكراون.

 

وێنە گەورەکە: بوونی بنکە و بارەگاکانی پەکەکە هۆکارێکە بۆ ئەوەی هێزەکانی تورکیا 30 کیلۆمەتر لە دەڤەری برادۆست بێنە ناو خاکی هەرێمی کوردستان، ئەمەش وای کردووە گوندەکانی ئەو ناوچەیە بۆ ژیان سەقامگیر نەبن و خەڵک ماڵەکانیان چۆڵ بکەن، ئەمە جگە لەوەی خەڵکی دەڤەرەکە شەوان بێدارن بەهۆی دەنگی تەقە و بۆردوومانەکانی تورکیا. 

 

لێدوانی فەرمی: ئیحسان چەلەبی، قائیمقامی سیدەکان بە ئاڤا نیوزی گوت: بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیا و ئەو بۆمبانەی پەکەکە دایناوەتەوە، لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوو 32 هاونیشتمانیی ناوچەکە بوونەتە قوربانی شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیا.

 

زیانە سەرەکییەکان: لە ماوەی 30 ساڵی شەڕی پەکەکە تورکیا، 118 گوندی شارۆچکەی سیدەکان، 65 گوندی شارۆچکەی مێرگەسۆر، 13 گوند لە سنووری شارۆچکەی چۆمان و چوار گوندی شاردەێی وەرتێ سەر بە شارۆچکەی ڕواندوز چۆڵکراون، ئەمە جگە لەوەی هەزاران دۆنم زەوی ئەو گوندانە بەهۆی بۆردوومانەوە سووتاون.

شەیری بکە لە: