دەیان وەزیری پەروەردەی وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپی بۆ هەولێر بانگھێشت دەکرێن

شەیری بکە لە:
دەیان وەزیری پەروەردەی وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپی بۆ هەولێر بانگھێشت دەکرێن

دیمەنێک لە شاری هەولێر و لۆگۆی کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان – KEF

ئاڤا نیوز

سەرەتای مانگی ئاب دووەمین (کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان – KEF) بە بەشداریی دەیان وەزیری پەروەردەی وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپی لە هەولێر دەکرێت.

وێنە گەورەکە: ساڵی ڕابردوو یەکەم کۆڕبەندی پەروەردەیی لە هەولێر کرا، بڕیارە ئەمساڵیش بەشێوەیەکی فراوانتر لە دوو ڕۆژدا ڕێکبخرێت.

لێدوانی فەرمی: سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، کۆڕبەندەکە لە 1-8-2024 دەستپێدەکات، نزیکەی 600 کەس میوانداری کراون، لەنێویاندا دەیان وەزیری پەروەردە و کەسانی پسپۆڕی پەروەردەیی وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپی و ئەمریکی.


زانیاریی زیاتر: بڕیارە لە کۆڕبەندەکەدا حەوت پانێڵ بکرێن، بەشێک لە پانێڵەکان بە زمانەکانی ئینگلیزی و عەرەبی لەلایەن پەروەردەکارانی وڵاتانی ئەوروپی و عەرەبی دەبێت لەبارەی (پەروەردە و ئینتیمای نیشتمانی، زیرەکی دەستکرد، خوێندنی پیشەیی و تەکنیکی و ڕاهێنانی مامۆستایان) .

بۆچی گرنگە: لە کۆڕبەندەکەدا هەموو ئەو سەرنجە زانستی و ڕەخنە و پێشنیازانەی دەخرێنەڕوو، تۆماردەکرێن و لە داهاتوودا وەزارەتی پەروەردە کاریان لەسەر دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: