قوتابییانی زانکۆ دەتوانن پرۆسەی گواستنەوە و دابەزاندن ئەنجام بدەن

شەیری بکە لە:
قوتابییانی زانکۆ دەتوانن پرۆسەی گواستنەوە و دابەزاندن ئەنجام بدەن

باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی- وێنە؛ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

ئاڤا نیوز

 

بڕیارە لە بەیانییەوە پرۆسەی گواستنەوە و دابەزینی قوتابییان لەنێوان زانکۆ حکوییەکانی هەرێمی کوردستان بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەستپێبکات و مانگ و نیوێک بەردەوام دەبێت.

 

وێنە گەورەکە: ساڵانە بەر لە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ ئەو قوتابییانەی نیازی گۆڕینی بەشەکانیان هەیە، پرۆسەی گواستنەوە و دابەزین لەنێوان زانکۆکان دەستپێدەکات.

 

لێدوانی فەرمی: عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "پرۆسەکە بەشێوەی ئەلیکترۆنییە، لە بەیانییەوە دەستپێدەکات و تا 31-8-2024 بەردوام دەبێت، قوتابی هەر پرسیارێکی هەبێت لەڕێگەی ئەم لینکەوە پرسیار ئاڕاستەی تۆماری کۆلێژ دەکات و وەڵامی دەدرێتەوە، لە وەزارەت هیچ ڕێکارێک ناکرێت".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ڕێنماییەکان، قوتابی لەڕێگەی ئەکاونتی خۆیەوە دەتوانێت گفتوگۆ لەگەڵ تۆماری کۆلێژ بکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: