لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 141 کەس لە غەززە کوژراون

شەیری بکە لە:
لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 141 کەس لە غەززە کوژراون

دیمەنی منداڵێک لە بەردەم ماڵە خاپوورکراوەکەی دانیشتووە کە بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل ڕووخاوە؛ وێنە: BBC

ئاڤا نیوز


هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوامن و تادێت ژمارەی قوربانییەکان بەرزتر دەبێتەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایەگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 141 کەس بە هۆی بۆردومان و هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون.

 

زانیاریی زیاتر: کۆی گشتیی ژمارەی ئەو کەسانەی لە حەوتی ئۆکتۆبەرەوە کوژراون بۆ 38,584 کەس بەرز بووەتەوە و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە 88 هەزار و 881 کەس.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: نزیکەی 100 کەس لە قوربانیانی 24 کاتژمێری ڕابردوو لە بۆردومانکردنی کەمپی ئاوارەکانی مەواسی لە ناوچەی خان یوونس بوون کە ئیسرائیل بە پێنج مووشەکی گەورە بۆردومانی کردن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان