عێراق سەدان "ئەفسەر و پۆلیسی گەندەڵ" دەردەکات

شەیری بکە لە:
عێراق سەدان "ئەفسەر و پۆلیسی گەندەڵ" دەردەکات

میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق

ئاڤا نیوز

وەزارەتی ناوخۆی عێراق 36 ئەفسەر و 320 پۆلیس بەهۆی تێوەگلان لە گەندەڵی و خراپ بەکارهێنانی پێگەکانیان دەردەکات.

وێنە گەورەکە: گەندەڵی سەرجەم دامودەزگا حکومییەکانی عێراقی تەنیوە بە دامەزراوە ئەمنی و هەواڵگرییەکانیشەوە، وەزارەتی ناوخۆش بەردەوام ڕێکار بۆ بنبڕکردنی دەگرێتەبەر.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، " لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی 320 پۆلیس و 36 ئەفسەر دەرکراون". 

زانیاریی زیاتر: بەگوتەی میقداد میری، بەرتیل بە ڕێژەی 10٪ و ساختەکاری بە ڕێژەی 8٪ لە دامودەزگاکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق  کەمی کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ