باڵیۆزی بەریتانیا لە به‌غدا : له‌عێراق هەڵەی گه‌وره‌مان كردووە

شەیری بکە لە:
باڵیۆزی بەریتانیا لە به‌غدا : له‌عێراق هەڵەی گه‌وره‌مان كردووە

ستیڤن هیچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق

ئاڤا نیوز


باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دانی بەوەدانا وڵاتەکەی هەڵەی گه‌وره‌ی لە عێراق كردووە و نایه‌‌وێت دووباره‌ی بكاته‌وه‌.


لێدوانی فەرمی: ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ڕایگەیاند: لە ساڵی 2003ەوە ئێمە و ئەمریکیەکان تەنیا سه‌رقاڵی دۆسیه‌ی سه‌ربازین له‌عێراق، بەڵام ئێستا دەبێت سەرنجمان لەسەر بابه‌تی وەبەرهێنان و بازرگانی بێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا بەریتانیا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ جێبەجێکردنی چه‌ند پڕۆژەیەكی وەبەرهێنان لە باشووری عێراق.


وێنە گەورەكە: لە ساڵی 2003 بەریتانیا له‌چوارچێوه‌ی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەشداری لە ڕووخاندنی ڕژێمی سەدام کرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ