لە حەسەکە بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی ڕووسیادا تەقییەوە

شەیری بکە لە:
لە حەسەکە بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی ڕووسیادا تەقییەوە

دوو دویمەنی شوێنی تەقینەوەکە، سەرچاوە: میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان

ئاڤا نیوز 

لە حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان لەبەردەم سەنتەرێکی پزیشکی بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی ڕووسیادا تەقییەوە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان، بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سوپای ڕووسیادا تەقیوەتەوە، بەهۆیەوە سەربازێکی ڕووسی و دوو سەربازی حکومەتی سووریا بریندار بوون.

زانیاریی زیاتر: تەقینەوەکە لە نزیک سەنتەرێکی پزیشکی بووە لە ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سووریا، دوای تەقینەوەکەش هێزێکی زۆری ئەمنی لە شوێنەکە بڵاوکراونەتەوە.

باکگراوند: مانگی ئایاری ڕابردوو تەقینەوەیەکی گەورە لە شاری حەسەکە ڕووی دا و ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی میلیشیایەکی ئێرانی لە پارێزگاکە کردە ئامانج.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان