
كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بەسەرپەرشتیی سوودانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق لەشکرکێشییەکانی تورکیا بۆسەر خاکی عێراق ڕەتدەکاتەوە، هاوکات بۆ وەرگرتنی هەڵوێستێکی یەکگرتوو شاندێک بە سەرۆكایەتیی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ڕەوانەی هەرێمی كوردستان دەکات.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی چوارشەممە 10-07-2024، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەكان، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانیی عێراق كرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: یەحیا ڕەسووڵ، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند: گفتوگۆ لەبارەی "دەستوەردان و پێشێلکارییەکان" لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە لە ناوچە سنوورییە هاوبەشەکاندا کرا، "لەشکرکێشی و پێشێلکارییە" سەربازییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق ڕەتکرایەوە، هەروەها بە پێویست زانرا تورکیا ڕەچاوی پرەنسیبەکانی دراوسێیەتی باش بکات".
زانیاریی زیاتر: لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیرانی عێراق شاندێک بە سەرۆکایەتیی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی دەچێتە هەرێمی کوردستان بەمەبەستی پێداچوونەوە بە دۆخی گشتی و وەرگرتنی هەڵوێستێکی یەکگرتوو لەسەر ئەم پرسە کە کاریگەری لەسەر سەروەریی عێراق هەیە".
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی عێراق: کارمەندی دیپلۆماسییمان زۆر کەمە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەهۆی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرێک لە ئەمریکا شەش کەس گیان لەدەست دەدەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یۆنان باسی کێشەی تانجەڕۆی سلێمانی کرا
10 نیسان
Open AI سکاڵای یاسایی دژی ئیلۆن مەسک تۆمار دەکات
10 نیسان
مەترسی لەسەر ژیانی شازادە هاری هەیە
10 نیسان
بەهۆی جۆرە مامەڵەیەکەوە ژمارەیەك زێڕینگەر مایەپووچ دەبن
9 نیسان
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی عێراق: کارمەندی دیپلۆماسییمان زۆر کەمە
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق 38 باڵیۆزی نوێ لە وڵاتان دادەمەزرێنێت؛ هەشتیان کوردن
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن : کێشەی ئەو دەنگدەرانەی پەنجەمۆریان ناخوێندرێتەوە چارەسەر دەکەین
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی داوای چاکسازی لە مووچەی فەرمانبەران دەکات