ژمارەی تووشبووانی تای خوێنبەربوون لە عێراق زیادی کردووە

شەیری بکە لە:
ژمارەی تووشبووانی تای خوێنبەربوون لە عێراق زیادی کردووە

وێنە: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

زیاتر لە 130 تووشبووی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە عێراق تۆمارکراون و هەندێکیان گیانیان لەدەستداوە، وەزارەتی کشتوکاڵیش ئاماری نوێ بڵاو دەکاتەوە.

 

وێنە گەورەکە: ئەم نەخۆشییە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە و زۆرجار دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی نەخۆش، لە عێراق ژمارەی تووشبوون بەو نەخۆشییە زیادی کردووە و حکومەتیش ڕێکاری نوێی گرتووەتەبەر.

 

لێدوانی فەرمی: سامر خەفاجی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ڤێرتێرنەریی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاند، "ژمارەی تووشبوون بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون گەیشتووەتە 133 کەس و 14ـیان گیانیان لەدەستداوە".

 

خاڵی ئەرێنی: وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڕیاری داوە سەربڕینی ئاژەڵان لە شوێنە بێمۆڵەتەکان قەدەغە بکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان