حه‌وت بەڕێوەبەری گشتیی دامەزراوەکانی عێراق لە پۆستەکانیان دووردەخرێنەوە

شەیری بکە لە:
حه‌وت بەڕێوەبەری گشتیی دامەزراوەکانی عێراق لە پۆستەکانیان دووردەخرێنەوە

کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردووی ئەنجوومەنی وەزیران. وێنە: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سوودانی

ئاڤا نیوز

 

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری گۆڕینی حه‌وت بەڕێوەبەری گشتی لە ژمارەیەک دامەزراوەی فەرمیی حکومەت دەرکرد.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگه‌ی ڕاگەیاندنی سەرۆکوه‌زیرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەنجوومەن ڕاسپاردەی لیژنەی هەڵسەنگاندنی په‌سه‌ند کرد كه‌ داوای گۆڕینی حه‌وت بەڕێوەبەری گشتی کردبوو.

 

زانیاریی زیاتر: لیژنەی هەڵسەنگاندن، دامەزراوەیەکی فه‌رمیی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌ و چاودێریی پۆستە باڵاکانی حكومه‌ت دەکات، دوای هەڵسەنگاندنیان، پێشکەشی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەکات.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ