سەرۆکی لیبیریا بەشێکی مووچەکەی کەم دەکاتەوە و پێشکەشی حکومەتی دەکات

شەیری بکە لە:
سەرۆکی لیبیریا بەشێکی مووچەکەی کەم دەکاتەوە و پێشکەشی حکومەتی دەکات

جۆزێف بۆکای، سەرۆکی لیبیریا

ئاڤا نیوز

 

جۆزێف بۆکای، سەرۆکی لیبیریا بڕیاریدا لە 40%ـی مووچەکەی خۆی کەم بکاتەوە و پێشکەشی حکومەتی بکات، دوای ئەوەی سوێندی یاسایی خوارد و بەڵێنیدا بارودۆخی ژیانی خەڵکەکەی باشتر بکات.

 

بۆچی گرنگە: ئەم بڕیارەی نوێی ئەو وڵاتە لەکاتێکدایە کە حکومەتی لیبیریا لەگەڵ هەژاری  و گەندەڵیدا دەجەنگێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتیی لیبیریا ڕایگەیاندووە، کەمکردنەوەی مووچەی سەرۆک، نیشاندانی هاوسۆزییە لەگەڵ خەڵکدا.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ڕاپۆرتێکی بانکی نێودەوڵەتی لە ساڵی 2023، لیبیریا یەکێکە لە هەژارترین وڵاتەکانی جیهان و زیاتر لە نیوەی دانیشتووانی وڵاتەکە لە هەژاریدا دەژین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: