لە قەزای خەبات لەسەر نۆرەگرتن لە پاڵاوگەیەک دوو کەس کوژران

شەیری بکە لە:
لە قەزای خەبات لەسەر نۆرەگرتن لە پاڵاوگەیەک دوو کەس کوژران

هەواڵی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز 

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بەردەم پاڵاوگەی کۆمپانیای کار لە هەولێر لەسەر نۆرەگرتنی تانکەرەکان، شەڕە تەقە ڕوویداوە و دوو کەس کوژراون و یەکێکیش بریندار بووە.


چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر سێی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لەسەر نۆرەگرتنی تانکەر لە ناحیەی کەورگۆسکی سەر بە قەزای خەبات، شەرە تەقە ڕوویداوە و دوو کەس کوژراون و کەسێکیش بریندار بووە.


زانیاریی بەدەستهاتوو: هۆکاری شەڕەکە لەسەر نۆرەگرتنی تانکەر بووە لە بەردەم پاڵاوگەی کۆمپانیای (کار گرووپ) لە ناحیەی کەورگۆسک، شەڕەکەش لەنێوان شۆفێر و کارمەندێکی سیکیوریتی ڕوویداوە، بەهۆیەوە دوو کەس کوژراون و یەکێکیش بریندار بووە.

 

زانیاریی زیاتر: پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە کردووە دوو تۆمەتبارە سەرەکییەکە لەنێو کوژراوەکاندان.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ