سوودانی داوا لە پزیشکیان دەکات سەردانی عێراق بکات

شەیری بکە لە:
سوودانی داوا لە پزیشکیان دەکات سەردانی عێراق بکات

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکیی تازە هەڵبژێردراوی ئێران، داوای لێکرد سەردانی عێراق بکات.

 

وێنە گەورەکە: محەممەد شیاع سوودنی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسعود پزیشکیان پیرۆزبایی لێکرد بەبۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و بە فەرمی داوای لێکرد سەردانی عێراق بکات.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، "سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بانگهێشتنامەیەکی فەرمی پێشکەش بە سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران کرد بۆ ئەوەی سەردانی عێراق بکات، بەمەبستی پتەوکردنی پەیوەندییەکان و گفتوگۆکردن لەسەر ژمارەیەک دۆسیەی گرنگ".

 

لە لایەکی دیکەوە: مەسعود پزیشکیان سوپاسی سوودانی کرد و جەختی لە پەرۆشی وڵاتەکەی کردەوە بۆ فراوانکردنی هاریکارییەکان و پشتیوانیکردنی لێکتێگەیشتنە دوو قۆڵییەکان لە زۆر بواردا.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: مەسعود پزیشکیان لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکانی ئێران کە ڕۆژی پێنجی ئەم مانگە بەڕێوەچوو، سەروو 16 ملیۆن دەنگی بەدەستهێنا و بووە نۆیەمین سەرۆککۆماری ئێران.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان