سوودانی و باڵیۆزی تورکیا تاوتوێی ئاسایشی ناوچە سنوورییەکان دەکەن

شەیری بکە لە:
سوودانی و باڵیۆزی تورکیا تاوتوێی ئاسایشی ناوچە سنوورییەکان دەکەن

سوودانی و باڵیۆزی تورکیا

ئاڤا نیوز  


سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا لە وڵاتەکەی تاوتوێی هەماهەنگی ئاسایشی هاوبەش لە ناوچە سنوورییەکان دەکەن، بە شێوەیەک کە سەروەری عێراق و خاکەکەی بپارێزێت و ڕێگری لە هەر پێشێلکارییەک بکات.


وێنە گەورەکە: تورکیا و عێراق زیاتر لە بیست یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان لە بوارە جۆراوجۆرەکان و کەرتە جیاوازەکان لە میانی سەردانی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ عێراق لە مانگی نیسانی ئەمساڵ واژۆکردووە.


چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 8-7-2024 محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا پێشوازی لە ئینێل بۆرا ئینان، باڵیۆزی نوێی تورکیا لە عێراق کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرک و کارەکانیدا.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: لە دیدارەکەدا باس لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و گرنگی پتەوکردنی هەماهەنگی بنیاتنەر کرا، بۆ چالاککردنی ئەوەی لە میانی سەردانەکەی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ بەغدا لە مانگی چواری ساڵی ڕابردوودا لەسەری ڕێککەوتبوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان