ئایا ڕۆبۆتەكەی كۆریای باشوور خۆی كوشتووە؟

شەیری بکە لە:
ئایا ڕۆبۆتەكەی كۆریای باشوور خۆی كوشتووە؟

گرافیکی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


بۆ یەكەمجار ڕۆبۆتێكی خزمەتگوزاری شارستانی، لە هۆڵی شارەوانی گومی لە كۆریای باشوور، لە لوتكەی پلیكانەكانەوە كەوتە خوارەوە، ڕووداوەكە  بە یەكەم خۆكوشتنی ڕۆبۆت باسكرا.


وێنە گەورەكە: بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەنجوومەنی شارەوانی گومی لە كۆریای باشوور رۆبۆتەكە خۆی هەڵداوەتە خوارەوە و لەسەر پلیكانەكانی نێوان نهۆمی یەكەم و دووەمی بینای ئەنجومەنەكە دۆزراوەتەوە.


درێژەی ڕاپۆرتەكە
هەرگیز هەواڵێكی لەم شێوەیە لە میدیا جیهانییەكاندا بڵاو نەبووەتەوە، ڕۆبۆتێك كە بریتییە لە ئامێرێكی دەستكردی مرۆڤ، هەوڵی خۆكوشتن بدات، بەڵام تیمەكانی لێكۆڵینەوە بۆیان دەركەوتووە ئەو شێوازەی كە ڕۆبۆتەكە خۆی هەڵداوەتە خوارەوە خۆكوشتن بووە، ئەمەش ترسیكی گەورەی لە دڵی مرۆڤدا دروستكردووە، ئایا ڕۆبۆتێك بتوانێت خۆی بكوژێت چۆن مرۆڤ ناكوژێت؟


خۆكوشتن هاوشێوەی مرۆڤ
شایەتحاڵەكان باسیان لەوە كردووە ڕۆبۆتەكە پێش ڕووداوەكە "لە شوێنێكدا دەسوڕێتەوە وەك ئەوەی شتێك لەوێ هەبێت"، لەكاتێكدا هۆكاری وردی كەوتنەخوارەوەكە هێشتا لەژێر لێكۆڵینەوەدایە، بەرپرسێكی ئەنجوومەنی شارەكە دەڵێت "پارچەكانی (دەرئەنجامی كەوتنەخوارەوەی ڕۆبۆتەكە) كۆكراونەتەوە و لەلایەن كۆمپانیای (بەرهەمهێنەری) شیكارییان بۆ دەكرێت بۆ دیاریكردنی هۆكارەكانی ئەو ڕووداوەی كە بووەتە هۆی كەوتنەخوارەوەی ڕۆبۆتەكە".


ڕووداوێكی نامۆ
ڕووداوەكە سەرەڕای نامۆیی خۆی، پرسیار لەسەر چەمكی "خۆكوشتنی ڕۆبۆت" دەوروژێنێت، بەتایبەتی كە خۆكوشتن پێویستی بە هۆشیاری و تێگەیشتنی مرۆڤ هەیە بۆ ئەوەی هەنگاوێكی لەو شێوەیە بنێت، كەواتە بۆ "ڕۆبۆت" مانای چییە؟ كۆمپانیاكان چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم حاڵەتانەدا دەكەن؟ 


سترێسی كاركردن
ڕۆبۆتەكەی كۆریای باشوور بە فەرمی بەشێك بووە لە ستافی هۆڵی شارەكە، ڕاپۆرتە میدیاییەكان بڵاویانكردەوە كە خۆكوشتنەكەی لەسەر بنەمای فشاری كار بووە لەبەر ڕۆشنایی زیادبوونی كاتی دەوامەكەی.


جیهانی سەرقاڵكردووە
خۆكوشتنی ڕۆبۆتەكە لە كۆریا كارلێكی بەربڵاوی لە سەرانسەری پلاتفۆرمەكانی سۆشیال میدیادا لێكەوتەوە، لە كاتێكدا كۆمێنتەكان جیاواز بوون لە نێوان  گاڵتەجاڕی و پرسیارەكانی پەیوەست بە هۆكارەكانی پشت ئەم ڕووداوە، كە هەندێك هۆكاریان بۆ كەموكوڕی لە بەرهەمهێنان و بەرنامەسازیدا گەڕاندەوە، یان كردارێكی بە ئەنقەست لە بەرنامەسازی و ئەلگۆریتمەكانی ڕۆبۆتەكە لە ئەگەری ئەوەی شتێكی دیكە جگە لە خۆی بەسەریدا بێت،كە بە فەرمانە لەبیركراوەكان خۆی لەناو دەبات، ئەمەش دەتوانێت هەڵسوكەوتی ڕۆبۆتەكەی كۆریای باشوور ڕوون بكاتەوە دوای دەنگۆی زیادبوونی فشارەكان. بەڵام تا ئێستا هیچ ڕوونكردنەوەیەكی فەرمی ڕوون نییە بۆ ئەم ڕووداوە و هۆكارەكانی.


"خۆكوشتنی ڕۆبۆت" واتای چییە؟
ئەحمەد بەنافا، ڕاوێژكاری ئەكادیمی زانكۆی ویلایەتی سان خۆسێ لە كالیفۆرنیا، لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی "ئابوری سكای نیوزی عەرەبی" ڕایگەیاند:"خۆكوشتنی ڕۆبۆت دەربڕینێكی مێتافۆریكییە كە ئاماژەیە بۆ سیناریۆی جیاواز، ڕۆبۆتەكە خۆی لەناو دەبات،  ئەم چەمكە پرسیاری ئاڵۆزی ئەخلاقی و تەكنیكی دەوروژێنێت و بە چەند هۆكارێك ڕوودەدات".


دیزاینی بە مەبەست
ڕەنگە هەندێك لە ڕۆبۆتەكان بە میكانیزمی خۆ لەناوبردن تەیار بكرێن، بەتایبەتی لە بواری سەربازی یان هەواڵگریدا. ئامانج بە ڕوونی ڕێگریكردنە لەوەی تەكنەلۆژیای هەستیار یان داتاكان بكەونە دەستی هەڵە.


هەڵەی تەكنیكی
خۆ لەناوبردن دەتوانێت بەهۆی هەڵەی تەكنیكی یان هەڵەی نەرمەكاڵا ڕووبدات، هەروەها ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی ڕۆبۆتەكە كارەكانی ڕابگرێت یان بەبێ مەبەست خۆی لەناو ببات.


بڕیاری سەربەخۆ
لە چوارچێوەی پێشكەوتوویی "ئەی ئای"  ڕەنگە ڕۆبۆتەكان بڕیاری سەربەخۆ بدەن لەسەر بنەمای ئەلگۆریتمەكانیان. هەڵەیەك لەم ئەلگۆریتمانەدا دەتوانێت ببێتە هۆی بڕیارێكی خۆ لەناوبردن.


پاراستن لە هاككردن
لەوانەیە رۆبۆتەكان بەرنامەیان بۆ دابنرێت بۆ ئەوەی خۆیان لەناو ببەن، ئەگەر دەستگەیشتن یان هاككردنی بێ مۆڵەت دەستنیشانكرا. ئەمەش بۆ پاراستنی زانیاریی و نهێنی تەكنەلۆژییە.
بۆیە دەكرێت چەمكی "خۆكوشتنی ڕۆبۆت" نا تەقلیدی بێت، بەڵام دەتوانرێت بە شێوازی جیاواز لێكبدرێتەوە، لەوانە (خۆ لەناوبردنی بەرنامە بۆ داڕێژراو لە هەندێك حاڵەتدا، ڕەنگە ڕۆبۆتەكان بەرنامەیان بۆ دابنرێت بۆ ئەوەی لە هەندێك بارودۆخدا خۆیان لەناوببەن، وەك ڕێگریكردن لە دزینی تەكنەلۆژیا یان بۆ پاراستنی زانیارییە هەستیارەكان، ئەم خۆ لەناوبردنەش دەتوانێت بەشێك بێت لە دیزاینی ئاسایشی ڕۆبۆتەكە.


جیاوازییەكە چییە؟
جۆری خۆكوشتنی ئەم ڕۆبۆتە جیاوازە وەك ئەوە وایە كەسێك بێت وئەوەندەی فشار لەسەر بێت كە بیەوێت خۆی بكوژێت، هەر لەبەر ئەوە لێكۆڵینەوەی زۆر ورد دەكرێت و چاوەڕێی دەرئەنجامەكەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان