ئاڤا خاوەنداریەتیی کۆمپانیای هامسەر ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:
ئاڤا خاوەنداریەتیی کۆمپانیای هامسەر ئاشکرا دەکات

کوشتارگەی سلێمانی -وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز 


پشکنینی ئاژەڵان لە کوشتارگەری سلێمانی بە کۆمپانیای هامسەر دراوە، بەهۆی تێچوو و زۆری کاتی پشکنینەکان ناڕەزایەتی لەلای گۆشتفرۆشەکان دروست بووە.


وێنە گەورەکە: کۆمپانیای هامسەر کە ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتیی ڤێرتەرنەری سلێمانی پێیە، لە کوشتارگەی سلێمانی داوای نموونەی ئەو ئاژەڵانەی بۆ سەربڕین دانراون دەکات، لەبەرامبەر ئەوەش پارە وەردەگرێت.


زانیاریی  بەدەستهاتوو: کۆمپانیای هامسەر لە لایەن ئیدارەی گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە دروست کراوە، مۆڵەتەکەی لەسەر ناوی کادیرێکی سەربەخۆیان دانراوە، ئەو کۆمپانیایە بۆ پشکنینی هەر سەر ئاژەڵێک بڕی دوو هەزار دینار وەردەگرێت.


لە لایەکی دیکەوە: محەممەد محێدین، بەڕێوەبەری کارگێڕیی کوشتارگەی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی گوت: "ئەو کۆمپانیایە داوای سامپڵی ئاژەڵەکان دەکات تا لە تاقیگەکان پشکنینیان بۆ بکات، بەڵام خاوەن ئاژەڵەکان لەبەر دواکەوتن و تێچووی پشکنینەکان، لە بڕیارەکە ناڕازین.


ژمارەکان وادەڵێن: ڕۆژانە 450 تا 470 ئاژەڵی بچووک و نزیکەی 70 ئاژەڵی گەورە لە کوشتارگەی سلێمانی سەردەبڕدرێن. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ سەربڕین و پاککردنی هەر ئاژەڵێکی گەورە 30 هەزار دینار، بۆ هەر ئاژەڵێکی بچووکیش شەش هەزار دینار وەردەگیرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: