بانگەشەی هەڵبژاردن لە فەرەنسا بە "ناڕوونی سیاسی" کۆتاییهات

شەیری بکە لە:
بانگەشەی هەڵبژاردن لە فەرەنسا بە "ناڕوونی سیاسی" کۆتاییهات

ئاڤا نیوز

بانگەشەی هەڵبژاردن لە فەرەنسا بە گرژییەکی تووند کۆتاییهات، دوو ڕۆژ پێش هەڵبژاردنە مێژووییەکە وڵاتەکە لەژێر کۆنترۆڵی ڕاستڕەوی تووندڕەودا دەردەکەوێت.

وێنە گەورەکە: هەڵمەتی هەڵبژاردن بەفەرمی کاتژمێر 10:00ی شەوی ڕابردوو کۆتاییهات، ئەمەش لەکاتێکدایە فەرەنسا لە دۆخێکی دابەشبوونی سیاسی گەورەدایە، کە بە یەکێک لە پایەکانی یەکێتیی ئەوروپا دادەنرێت، ئەمەش دوای حەوت ساڵ لە سەرۆکایەتی ئیمانوێل ماکرۆن.


لێدوانی فەرمی: گابرێل ئاتال، سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا باسی لە ئەگەری هەبوونی بەربەستی سیاسی کرد و جەختی کردەوە، حکومەتەکەی دەتوانێت بەردەوامیی بە کارەکانی دەوڵەت بدات "لەو ماوەیەی کە پێویستە"، ئەگەر هیچ لایەنێک دەنگی زۆرینەی بەدەست نەهێنا.

باکگراوند: ڕۆژی 30-6-2024 خولی یەکەمی هەڵبژاردنی فەڕەنسا بە بەشداری 49 ملیۆن کەس کرا، پارتە ڕاستڕەوە تووندڕەوەكان بە بەدەستهێنانی 34٪ی دەنگەكان لەپێشەوەن، چەپەکانیش بە بەدەستهێنانی 29٪ی دەنگەکان پلەی دووەمیان بەدەستهێنا، ئەم دووشەممەیەش خولی دووەم دەکرێت. 

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ئاتال هۆشداری دا لەوەی  ڕاستڕەوە تووندڕەوەکان لە فەرەنسا زۆرینەن "ئەمەش پڕۆژەیەکی کارەساتبار دەبێت".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان