ڕێژەی بەشداریی لە هەڵبژاردنی ئێران بەرزتر بووەتەوە

شەیری بکە لە:
ڕێژەی بەشداریی لە هەڵبژاردنی ئێران بەرزتر بووەتەوە

پرۆسەی دەنگدان لە تاران. وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

 

بە گوتەی بەرپرسانی ئێرانی، ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدان لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆماردا، بە بەراورد بە خولی یەکەم بەرزبوونەوەی بەرچاوی بە خۆوە دیوە.

 

لێدوانی فەرمی: عەلیڕەزا فەخاری، پارێزگاری تاران ڕایگەیاند، بەشداریی خەڵک تاوەکو نیوەڕۆ بەراورد بە خولی یەکەم بە ڕێژەی نزیکەی 20 تاوەکو 32% بەرزتر بووەتەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشداریی خەڵک لە دەنگدانی خولی یەکەمی هەڵبژاردندا 39.9% بوو.

 

وێنە گەورەکە: لە خولی دووەمدا کێبڕکێ لە نێوان پزشکیان و جەلیلیدایە و یەکێک لەو دووانە دەبنە سەرۆککۆماری داهاتووی ئێران.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: