لە ئەمریکا داوای قەدەغەی بەخێوکردنی شێر و پڵینگ لە باخچەی ئاژەڵان دەکرێت

شەیری بکە لە:
لە ئەمریکا داوای قەدەغەی بەخێوکردنی شێر و پڵینگ لە باخچەی ئاژەڵان دەکرێت

پڵینگێک لەکاتی خواردنەوەی ئاو لە باخچەیەکی ئاژەڵانی ئەمریکا. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

ڕێکخراوێکی قازانج نەویست بۆ پاراستنی گیانلەبەرە کێوییەکان و داکۆکیکردن لە ئاژەڵان، داوا دەکات بەخێوکردنی شێر، پڵینگ و جاگوار لە باخچەی ئاژەڵان قەدەغە بکرێت.

 

وێنە گەورەکە:  ئەو ڕێکخراوە ئەمریکییە داوای کۆتاییهێنان بە بەخێوکردن و ڕاگرتنی پشیلە گەورەکان لە باخچەی ئاژەڵان دەکات وەک شێر، پڵنگ و جاگوار بەهۆی مەترسی لە ناوچوونیان.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: ڕێکخراوێکی قازانج نەویستی  Born Free USA بۆ پاراستنی گیانلەبەرە کێوییەکان و داکۆکیکردن لە ئاژەڵان ڕایگەیاند: لە ناوچە کێوییەکان پشیلە گەورەکان مەترسی لە ناوچوونیان لەسەرە بەهۆیی ئەوەی لە سەرانسەری ئەمریکادا، باخچەی ئاژەڵان هەزاران جۆری ئەم ئاژەڵانە دەهێڵنەوە و بەخێویان دەکەن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرەرای ئەوەی کە باخچەی ئاژەڵان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەم ئاژەڵانە دەپارێزن، بەڵام زۆرێک لە ئاژەڵەکان بە هۆکاری پەیوەست بەدیلبوون وەک هەوکردن و برینداربوون گیانیان لەدەستداوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: