دوایین ئامار؛ نزیکەی 38 هەزار کەس لە غەززە گیانیان لەدەستداوە

شەیری بکە لە:
دوایین ئامار؛ نزیکەی 38 هەزار کەس لە غەززە گیانیان لەدەستداوە

دیمەنی بۆردوومانێک لە غەززە. وێنە: جەزیرە

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی تەندروستیی غەززە دوایین ئاماری قوربانییانی شەڕی نۆ مانگەی غەززەی بڵاوکردەوە و تاوەکو 37 هەزار و 925 کەس گیانیان لەدەستداوە.

 

بۆچی گرنگە: سەرەڕای هەوڵی وڵاتان بۆ وەستاندنی شەڕ لە کەرتی غەززە، هێشتا ڕۆژانە خەڵک بە بۆردوومانەکانی ئیسرائیل دەکوژرێن.

 

هۆکارە زانراوەکان: بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی، ژمارەیەکی زۆر لە نەخۆشخانەکان لە کارکەوتوون و تاوەکو ئێستا کەسانێک لەژێر دارووپەردووی باڵەخانەکاندا ماونەتەوە و تیمەکانی فریاگوزرای دەستیان پێیان نەگەیشتووە.

 

زانیاریی زیاتر: ژمارەی بریندارەکان بۆ 87 هەزار و 141 کەس بەرزبووەتەوە و لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 25 کەس گیانیان لەدەستداوە و 81ـی دیکەش برینداربوون.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان