هەپەگە کوژرانی فەرماندەیەک و سێ سەربازی تری تورکیای ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:
هەپەگە کوژرانی فەرماندەیەک و سێ سەربازی تری تورکیای ڕاگەیاند

ئۆپەراسیۆنی تورکیا

ئاڤا نیوز 

 

هەپەگە لەماوەی دوو ڕۆژا 17 چالاکی لە دژی سوپای تورکیا ئەنجامداوە و بەهۆیەوە فەرماندەیەک و سێ سەربازی تری تورکیا کوژراون.

 

ڕاگەیاندراوی فەرمی: هەپەگە لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: لە نێوان 3 تا 5 ـی ئەیلوول، 17 چالاکییان لە دژی سوپای تورکیا لە هەرێمی گەڤەر، گردی شەهید هێمن لە خواکوڕک، سەری مەتینا، گردی جودی، ئامێدی لە هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە.

 

زانیاریی زیاتر: لە هێرشەکانی هەپەگەدا بۆ سەر سوپای تورکیا سێ سەرباز و فەرماندەیەک بەناوی عوسمان ئایان کوژراون و دوو سەربازی دیکەش برینداربوون.

 

لەلایەکی دیکەوە: هەر لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا ئەوە هاتووە، کامێرایەکی چاودێری و ئامێرێکی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لە ئۆپراسیۆنەکاندا لەناوبراون، هاوکات لە  3 تا 6 ی ئەیلوول سوپای تورکیا بە فڕۆکەی جەنگیی هەرێمەکانی خواکورک، گارە، مەتینا و زاپی بۆردوومان کردووە، حەوت جاریش بە هێلیکۆپتەر بۆردوومانی مەتینای کردووە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ