هەواڵی بۆمبڕێژکردنی فڕۆکەکەی هیندستان ڕەتدەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
هەواڵی بۆمبڕێژکردنی فڕۆکەکەی هیندستان ڕەتدەکرێتەوە

فڕۆکەی هێڵی ئاسمانی ڤیستارایە ، وێنە: indein

ئاڤا نیوز

 

دوای کۆتایی هاتنی پڕۆسەی گەڕان و پشکنین لە نێو فڕۆکەکەی هیندستان، دەرکەوت هیچ بۆمبێکی تێدا نەبووە.

 

وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی دوێنی هەینی، هەواڵی هەبوونی بۆمب بەدەستەی فڕۆکەوانی هێڵی ئاسمانی ڤیستارایە درا، ڕاستەخۆ بڕیاری نیشتنەوە دەدەن لە فڕۆکەخانەی ئۆردو، بەڵام بەهۆی ئەوەی کاری نۆژەنکردنەوە لەو فڕۆکەخانەیە ئەنجام دەدرێت ئاڕاستەی ترابزۆن دەکرێت، دووبارە بەهۆی ئەوەی هاتوچۆ لە ئاسمانی ناوچەکە قورسە بە ناچاری لە ئەرزڕووم دەنیشێتەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: موستەفا چیفتجی، پارێزگاری ئەرزوڕوم ڕایگەیاند: تیمی پوچەڵکردنەوەی بۆمب تا درەنگانی شەو بە ئامێری ئێكس-ڕای و لە ڕێگەی سەگی پۆلیسی پشکنینیان بۆ ناو فڕۆکەکە کردووە، بەڵام هیچ بۆمبێکیان نەدۆزیوەتەوە.

 

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: سەرنشینەکان لە شاری ئەرزوڕومی تورکیا پشوو دەدەن، سەرجەم پێداویستییەکانیان بۆ دابین کراوە.

 

هەنگاوی داهاتووە: ئێوارەی ئەمرۆ کاتژمێر 7:30 فڕۆکەیەکی دیکە لە هیندستانەوە  بۆ تورکیا دەنێردرێت، بۆ ئەوەی گەشتیارەکان بەرەو ئەڵمانیا ببات و گەشتەکە درێژەکەیان تەواوبکەن.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: