ڕوانگەی سووری بۆ ئاڤا نیوز: لە 15 خاڵی ڕۆژئاوای کوردستان خۆپیشاندان بەردەوامە

شەیری بکە لە:
ڕوانگەی سووری بۆ ئاڤا نیوز: لە 15 خاڵی ڕۆژئاوای کوردستان خۆپیشاندان بەردەوامە

خۆپیشاندەرێک لەبەردەم بارهەڵگرێکی سووتاوی تورکی وەستاوە لەکاتی خۆپیشاندانەکانی دژ بە تورکیا لە ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە باکوری حەلەب. وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

 

بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕوانگەی سووری بۆ ئاڤا نیوز، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لە شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بۆ 15 خاڵ تەشەنەی سەندووە، چوار کەس کوژران و 20ـی دیکە برینداربوون.

 

وێنە گەورەکە: چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر، هاووڵاتیان هەڵیانکوتایە سەر بنکە و بارەگاکانی هێزەکانی تورکیا لە شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، بە گوتەی بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری، دۆخەکە زۆر ئاڵۆز بووە و شارەکانی حەلەب و ئیدلیبیشی گرتووەتەوە، هێزەکانی جەندرمەی تورکی لەسەر سنوور بە چەک و هاوەن وەڵامیان دەدەنەوە. 

 

کاریگەری و لێکەوتەکانی: تاوەکو ئێستا 4 هاووڵاتی کوژراون و 20ـی دیکە بریندارن لەنێویاندا سەربازیی تورکیاش هەیە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕامی عەبدوڵڕەحمان، بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بە ئاڤا نیوز ڕاگەیاند، لە 15 خاڵی باکووری سووریا ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی لە دژی تورکیا بەردەوامە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هێزە ئەمنییەکانی سەر بە تەحریر شام لە نزیک شاری سەرمەدە، و دەروازەی ئیدلیب جێگیر کران، لە ترسی ئەوەی خۆپیشاندەران هێرش بکەنە سەر هێزەکانی تورکیا، وەک ئەوەی لە ساڵی 1999 ڕوویدا.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان