دیبەیتی بەربژێرانی سەرۆککۆماری ئێران؛ باسی کورد و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن

شەیری بکە لە:
دیبەیتی بەربژێرانی سەرۆککۆماری ئێران؛ باسی کورد و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن

مەسعود پزیشکیان و سەعید جەلیلی، بەربژێرانی پۆستی سەرۆککۆماری ئێران

ئاڤا نیوز

 

لە دیبەیتی نێوان مەسعود پزیشكیان و سەعید جەلیلی باسی پرسی كورد، سوننە، نەوت، پرسی ئەتۆمی، دۆخی ناوخۆ و بارودۆخی ژیانی خەڵک كرا.

 

لێدوانی فەرمی: مەسعود پزیشکیان، بەربژێری پۆستی سەرۆککۆماری ئێران لە دیبەتی نێوان بەربژێرەکاندا گوتی: پێویستە پۆست بدرێتە کورد و سوننەکان، چونکە نابێ لە ئێران هیچ لایەنێک فەرامۆش بکرێت؛ داوا لە کورد و سوننە و لایەنەکانی دیکەی ئێران دەکەم، دەنگم بە من بدەن بۆ ئەوەی داخوازییەکانیان جێبەجێ بکرێت.

 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: سەعید جەلیلی یەکێکی دیکەیە لە بەربژێرانی پۆستی سەرۆککۆماری ئێران و گوتی: گرنگترین كاری ئێمە ئەوەیە كە دەبێت چارەسەری كێشەكانی خەڵک بکەین، كاری باشكراوە لە وڵاتەكەدا و بەرپرسان دەبێت بتوانن ئەوەی خەڵک دەیانەوێت بۆیان بكرێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرنامەكە زیاتر لە كاتژمێرێک بوو؛ كاتی بەرنامەكە لەنێوان هەردوو بەربژێرەكاندا بەیەكسانی دابەشكرا و زیاتر لە دە ملیۆن كەس سەیری بەرنامەكەیان دەكرد.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان