پرسی تاوانباربوونی پەکەکە لە ئاگرەکەی هەولێر لە میدیا تورکییەکانەوە

شەیری بکە لە:
پرسی تاوانباربوونی پەکەکە لە ئاگرەکەی هەولێر لە میدیا تورکییەکانەوە

دووکاندارانی بازاڕی قەیسەریی هەولێر بەهۆی سووتانی دووکانەکانیان زیانی زۆریان بەرکەوتووە - وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

 

ڕاگەیێنراوەکەی وەزارەتی ناوەخۆی عێراق سەبارەت بە ئاگرەکەی ئەم دواییەی بازاڕەکانی هەولێر، دهۆک و کەرکوک کە باس لەوە دەکات، پەکەکە تاوانباری ڕووداوی ئاگرەکەیە و ئەمەش بووەتە ڕۆژەڤی میدیا تورکییەکان.

 

وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی وەزارەتی ناوەخۆی عێراق بە فەرمی پەکەکەی بە تاوانباری ئاگرەکە ڕاگەیاند، سیاسەتمەدار و رۆژنامەنووسانی تورکیا بە گرنگییەوە باس لەو پرسە دەکەن، لەبەرئەوەی ئەمە لە کاتیکدایە کە تورکیا هەوڵدەدات دەسەڵاتدارانی بەغدا و هەولێر ڕازی بکات بەوەی "پەکەکە وەک مەترسییەک بۆ ناوچەکەیان ببینن" ئەم هەواڵەش پشتڕاستکردنەوەی قسەکانی دەبێت.

 

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بەشێک لە سیاسەتمەدار و ڕۆژنامەوانانی تورکیا پێیانوایە" پەکەکە لە باکووری کوردستان و هەرێمی کوردستان بە جیا گرووپەکانی کاردەکەن بۆ دروستکردنی ئاگر و زیان گەیاندن بە موڵک و ماڵی خەڵی".

 

هۆکارە زانراوەکان: بە گوتەی ئەوان "پەکەکە بە بوون چالاکییەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان نیگەرانە، بۆیە دەیەوێت زیان بە ئابووری ناوچەکە بگەیێنێت".

 

لەلایەکی دیکەوە: ماوەی هەفتەیەکە ئاگر لە دارستان و زەوییە کشتوکاڵییەکانی ئامەد و ماردین و وان و ئیزمیر دەکەوێتەوە، کە زیانێکی زۆری ماددی و گیانی بە دانیشتووانی ئەو شارانە گەیاندووە، بەشێک لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەڵێن" درۆنەکانی پەکەکە ئەو ئاگرانەی دروست کردووە".

شەیری بکە لە: