کۆریای باکوور دوو مووشەکی بالیستی تاقی کردەوە

شەیری بکە لە:
کۆریای باکوور دوو مووشەکی بالیستی تاقی کردەوە

ساتی هەڵدانی مووشەکەکان- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


کۆریای باشوور ڕایگەیاند، کۆریای باکوور دوو مووشەکی بالیستی لە کەناراوەکانی ڕۆژهەڵاتی تاقی کردووەتەوە. 


وێنە گەورەکە: هەفتەی ڕابردوو کۆریای باشوور، ژاپۆن و ئەمریکا مانۆڕێکی سەربازیی هاوبەشیان ئەنجام دا کە نیگەرانیی کۆریای باکووری لێکەوتەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکی سوپای کۆریای باشووردا هاتووە: یەکێک لە مووشەکەکان کورتمەودا بووە و جۆری مووشەکی دووەمیش نەزانراوە. 


زانیاریی زیاتر: کۆریای باکوور پێشتر ڕایگەیاندبوو مووشەکێکی بە سەرکەوتوویی تاقی کردووەتەوە کە دەتوانێت چەندین کڵاوەی جەنگیی هەڵبگرێت، بەڵام کۆریای باشوور ڕایگەیاند بوو کە مووشەکەکەی کۆریای باکوور لە ئاسماندا تەقیوەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: