مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات

شەیری بکە لە:
مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات

گرووپێکی مقاوەمە لە عێراق- وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز  

 

بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، بەڵێنی ئەوە دەدەن ئۆپەراسیۆنەکانیان دژ بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق و ناوچەکە زیاد بکەن، ئەگەر بێت و جەنگ دژی لوبنان بەرپا ببێت.


وێنە گەورەکە: گرووپەکانی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، یەمەن و سووریا هەڕەشەی چوونە شەڕی ڕاستەوخۆ دژی ئیسرائیل و پاڵپشتیکردن لە حیزبوڵلای لوبنانی دەکەن.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: "لەژێر ڕۆشنایی هەڕەشەکانی زایۆنی و ئەمریکی بۆ بەرپاکردنی جەنگێکی گشتگیر بۆ سەر لوبنان و هێزە بەرخودانەکانی، گرووپەکانی بەرەی مقاوەمەی عێراقی کۆبوونەوە و بڕیاریاندا ئەگەر زایۆنییەکان هەڕەشەکانیان جێبەجێ بکەن، ئەوا دژ بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق و ناوچەکە پەرە بە ئۆپەراسیۆنەکان دەدەین".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیسرائیل هەڕەشەی جەنگێکی گشتگیر بۆ سەر لوبنان و حیزبوڵڵای لوبنان دەکات لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی لەلایەن حیزبوڵڵای لوبنانییەوە دەکرێتە سەر پێگەکانی ئیسرائیل.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان