پزیشکێکی کورد خەڵاتێکی جیهانی بەدەستدێنێت

شەیری بکە لە:
پزیشکێکی کورد خەڵاتێکی جیهانی بەدەستدێنێت

ساتی وەرگرتنی خەڵاتەکە

ئاڤا نیوز


لە پێشبڕکێی جوانکاریی ساڵانەی ئەکادیمیای فیلێمد کە سەدان پزیشک تێیدا بەشداربوون، پزیشکێکی جوانکاریی کورد کە خەڵکی هەرێمی کوردستانە خەڵاتێکی جیهانی بردەوە.


وێنە گەورەکە: د. هێمن زەمان، پزیشکێکی جوانکارییە لە هەرێمی کوردستان و هاوشانی پزیشکانی وڵاتان لە سەرتاسەری جیهان لە ئیڤێنتێکی ئەکادیمیای فیلمێد لە بانکۆکی پایتەختی تایلەند بەشداری دەکات، کە هەر ساڵە و لە وڵاتێک  بەڕێوەدەچێت.


لێدوانی فەرمی: د. هێمن زەمان بە ئاڤا نیوزی گوت: "من وەکو پزیشکێکی جوانکاری هەرێمی کوردستان و عێراق بەشداریم کردبوو، توانیم یەکێک بم لەو پێنج پزیشکەی کە خەڵاتکران".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێش پێشبڕکێیەکە پزیشکەکانی بواری جوانکاری لە هەموو وڵاتانی جیهانەوە، ئەو کارانەی دەیکەن، دەینێرن بۆ ئەکادیمیایی فیلمێت، بە هەڵسەنگاندن باشترینەکان هەڵدەبژێرن و پێنج پزیشک خەڵات دەکرێن.


مەرجەکان: ئەکادیمیایەکە زۆرتر جەخت لەوە دەکاتەوە، کارەکان بەشێوازی زانستی و سرووشتی ئەنجامدرابێتن، ئەو جوانکارییانە بە شێوازێک کرابێت کە لەلایەن کەسانی دیکەوە هەست پێنەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ