چارەکێکی دانیشتووانی جیهان بەدەست تەمبەڵیەوە دەناڵێنن

شەیری بکە لە:
چارەکێکی دانیشتووانی جیهان بەدەست تەمبەڵیەوە دەناڵێنن

وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز


ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، دوو ملیار کەس لە جیهاندا بەدەست تەمبەڵییەوە دەناڵێنن و پێوستە دەست بە وەرزش بکەن.


وێنە گەورەکە: ڕێژەی تەمبەڵی لە نێو کەسە بەتەمەنەکاندا تا ساڵی 2030 بۆ 35% بەرز دەبێتەوە لە ئەنجامی کەمی وەرزشکردن، ناچالاکی جەستە، تەمبەڵی.


بڵاوکراوەی فەرمی: د. وائیل سەفوەت، ڕاوێژکاری پێشوو لە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت: "گەشەسەندنی تەکنەلۆژیای مۆدێرن یەکێکە لەو هۆکارە سەرەکیانەی کە دەبێتە هۆی تەمبەڵی و ناچالاکی مرۆڤ، هەرچەندە سرووشتی مرۆڤ پێویستی بە چالاکی و جوڵە هەیە".


هۆکارە سەرەکییەکان: پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا وایکردووە، ئامێرە کۆنترۆڵییەکان بەکاربهێنن و جوڵە کەم بێت و تەمبەڵی بەرەوپێش ببات، گەران و گەشتکردن بە  ئۆتۆمبێل یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکان.


لە لایەکی دیکەوە: ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند: دوو ملیار کەس لە جیهاندا بەدەست تەمبەڵییەوە دەناڵێنن، هاوکات جەخت لەسەر پێویستی وەرزشکردن دەکاتەوە بۆ ڕزگاربوون لە تەمبەڵی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان