لە عێراق 19 كەناڵی تێلیگرام كە تایبەت بوون بە لەشفرۆشی داخران

شەیری بکە لە:
لە عێراق 19 كەناڵی تێلیگرام كە تایبەت بوون بە لەشفرۆشی داخران

وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز 


19 کەناڵی تێلیگرام کە بانگەشەیان بۆ کاری لەشفرۆشی دەکرد، هەزاران وێنەی ژنانی تێیدا بڵاو دەکردەوە لە لایەن وەزارەتی گەیاندنی عێراق داخران.


وێنە گەورەکە: لە عێراق و هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی ژنێك چەندین کەناڵی تێلیگرام هەبوون بانگەشەیان بۆ کاری  لەشفرۆشی دەکرد و وێنەی ژنانیان بڵاو دەکردەوە، ئەو گرووپانە سەدان هەزار ئەندامیان هەبوو.


لێدوانی فەرمی: سۆران عومەر، پەرلەمانتاری عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: "19 کەناڵی تێلیگرام بانگەشەیان بۆ لەشفرۆشی لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکرد لە لایەن وەزارەتی گەیاندنی عێراق داخران، لە 28س مانگی ئایار نووسراوێکم ئاراستەی وەزارەتی گەیاندنی عێراق کرد بۆ داخستنی ئەو کەناڵانە".


زانیاریی زیاتر: "ژنێک سەرپەرشتی ئەو کەناڵانەی دەکرد کە لە هەر پارێزگایەکی عێراق کەناڵێکی تایبەتی بەو کارانەی بۆ دانرابوون". سۆران عومەر ئەوەشی گوت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: کاری لەشفرۆشی و هاوڕەگەزبازی بە یاسا لە عێراق قەدەغە کراوە و سزای تووندی بۆ دیاریکراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: