کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر: هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆمار بە باشی بەڕێوە دەچێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

کۆنسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر ڕایگەیاند، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران بە باشی بەڕێوە دەچێت و ڕێژەی بەشداریی ئەم خولە بە بەراورد بە خولی پێشوو زیاتر دەبێت.

 

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ هەینی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێسلامیی ئێران دەستیپێکرد و چوار بەربژێر کێبڕکێ دەکەن.

 

لێدوانی فەرمی: نەسڕوڵڵا ڕەشنوودی، کۆنسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەونیدا ڕایگەیاند: "پڕۆسەی دەنگدانی ئێرانییەکان بۆ  هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆمار لە هەولێر بە باشی بەڕێوەدەچێت و هیچ کێشەیەکمان نەبووە".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری کۆماری ئیسلامیی ئێران لەکاتێکدایە ئێران لە دۆخێکی خراپی ئابوورییە و سزایەکی زۆری نێودەوڵەتی خراوەتە سەر، لە لایەکی دیکەشەوە لەڕێگەی بریکارە تووندئاژۆکانییەوە شەڕی ئیسرائیل دەکات.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ