لە دهۆک پڕۆسەی دەنگدانی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران سستە

شەیری بکە لە:
لە دهۆک پڕۆسەی دەنگدانی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران سستە

ژنە دەنگدەرە ئێرانییەکە. وێنە: ڕۆژهات لوقمان - ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

لە بەیانییەوە پڕۆسەی دەنگدان بۆ سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران لە دهۆک دەستی پێ کردووە و پڕۆسەکەش بەردەوامە.

 

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ هەینی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێسلامیی ئێران دەستی پێ کرد و  چوار بەربژێر کێبڕکێ دەکەن.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: لە بنکەی دهۆک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئیران زیاتر لە 200 کەس مافی دەنگدانیان هەیە، بەڵام تاوەکو ئیستا کاتژمێر دەی بەیانی، تەنیا یەک ژن دەنگی داوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەموو وڵاتان لە کاتژمێر 08:00 بەیانی تاکو 06:00 ئێوارە بە کاتی ئەو وڵاتە دەنگدان بەردەوام دەبێت، ئەگەر پێویست بکات وەزیری ناوخۆی ئێران بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی دەنگدانەکە دەردەکات.

شەیری بکە لە: