عێراق بەزۆرملێ پەنابەرانی سووری دیپۆرت دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
عێراق بەزۆرملێ پەنابەرانی سووری دیپۆرت دەکاتەوە

وێنەی چەند پەنابەرێکی سووری لە عێراق- گێتی

ئاڤا نیوز 


نزیکەی 300 هەزار پەنابەری سووری لە عێراق مەترسیی دیپۆرتکردنەوەیان لەسەرە، بەهۆی ئەوەی حکومەتی عێراق بەزۆر دەیەوێت دیپۆرتیان بکاتەوە.


وێنە گەورەکە: دوای هەڵگیرسانی جەنگی ناوخۆی سووریا لە ساڵی 2011، بە سەدان هەزار هاووڵاتی سووری ڕوویان لە عێراق کرد، حکومەتی عێراق دەیەوێت ئەو ئاوارانە بگەڕێنێتەوە وڵاتەکەیان.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕێکخراوی چاودێری نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: حکومەتی عێراق چەندین پەنابەری سووری دیپۆرتکردووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی مۆڵەتی مانەوەیان هەبووە و کۆمیسياری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران ناوی تۆمار کردوون.


زانیاریی زیاتر: بە گوتەی ئەو ڕێكخراوە، نزیکەی 280 هەزار پەنابەری سووری لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەن و دۆخی ناوخۆی سووریا لەبار نییە بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی سووریی قەدەغە کرد، بەڵام لە مانگی ئازاری ئەمساڵ حکومەت هەڵمەتی دەستگیرکردن و دیپۆرتکردنەوەی ئەو پەنابەرانەی مۆڵەتی فەرمی مانەوەیان نییە دەستپێکرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ