دەستگیركردنی خوان خۆسیێ زونیگا ئەو فەرماندەیەی كودەتاكەی ڕێكخست- وێنە: AA
ئاڤا نیوز
دوای کودەتا سەربازییەکەی پۆلیڤیا، ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا لەسەر دۆخەکە هاتنە دەنگ.
وێنە گەورەکە: کودەتا سەربازییەکەی پۆلیڤیا، کاردانەوەی وڵاتانی بەدوای خۆیدا هێنا و چاوی جیهانی خستە سەر ئەو وڵاتە، بەگوتەی بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی، کۆشکی سپی لە نزیکەوە چاودێری دۆخی وڵاتەکە دەکات.
چی ڕوویدا: درەنگانی دوێنێ شەو، لەلایەن چەند فەرماندەیەکی باڵای سەربازیی پۆلیڤیاوە جوڵە بە یەکە سەربازییەکان کرا و هێرش کرایە سەر کۆشکی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە و هۆشداری "کودەتا" درا، بەڵام هەوڵەکە شکستی هێنا.
کاردانەوەکان: جۆزێپ بۆرێل، نوێنەری باڵای یەکێتی ئەوروپا بۆ کاروباری دەرەوە لە ئێکس نووسیویەتی: "هەر هەوڵێک بۆ تێکدانی سیستەمی دەستووری لە پۆلیڤیا و ڕووخاندنی حکومەتی هەڵبژێردراوی دیموکراسی سەركۆنە دەکەین".
لویز ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا، سەرۆکی بەڕازیل سەركۆنەی"کودەتای سەربازی" لە پۆلیڤیا کرد و پشتیوانی تەواوی لویس ئارسی سەرۆکی پۆلیڤیای کرد.
پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا سەركۆنەی "کودەتای سەربازی" لە بۆلیڤیا کرد و داوای ڕێزگرتن لە دیموکراسی و سەروەری یاسا دەکات.
باکگراوند: پۆلیڤیا دەکەوێتە ناوەڕاستی ئەمریکای باشوور، پایتەختەکەی لاپازە و سنووری لەگەڵ وڵاتی پیرۆ هەیە و ژمارەی دانیشتووانی 12 ملیۆن و 567 هەزار کەسە، سیستمی دەسەڵاتەکەی کۆمارییە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا
- جیهان
- 46 خولەک لەمەوپێش
بولگاریا لێکۆڵینەوە لە ناردنی پەیجەرەکان بۆ حیزبوڵڵا دەکات
- ببینە و ببیستە
- 47 خولەک لەمەوپێش
بەرنامەی زەڕەبین؛ ماددەی هۆشبەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا نیوز لیستی هاوکاتکراوی مووچە لەنێوان هەولێر و بەغدا بڵاودەکاتەوە
19 خولەک لەمەوپێش
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
18 ئەیلوول
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
- جیهان
- 46 خولەک لەمەوپێش
بولگاریا لێکۆڵینەوە لە ناردنی پەیجەرەکان بۆ حیزبوڵڵا دەکات
- جیهان
- 18 ئەیلوول
ڕووسیا کەمپەینی هاریس بە ئامانج دەگرێت