بەربژێرێکی دیکەی سەرۆککۆماریی ئێران کشایەوە

شەیری بکە لە:
بەربژێرێکی دیکەی سەرۆککۆماریی ئێران کشایەوە

عەلی ڕەزا زاکانی. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

عەلیڕەزا زاکانی، دووەم بەربژێری هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماریی ئێران کشایەوە.

 

وێنە گەورەکە: پاش مردنی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران بە هۆی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکەی، بڕیاری بەڕێوەچوونی چواردەمین خولی هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆککۆماری ئێران درا و بڕیارە هەینی خەڵک بچێتە سەر سەندووقەکانی دەنگدان.

 

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: مەسعوود پزشکیان، مستەفا پوورمحەمەدی، سەعید جەلیلی، محەمەدباقر قالیباف و ئەمیرحوسێن قازیزادە هاشمی، ئەو شەش کەسە بوون کە ببوونە کاندیدی سەرۆککۆماری، بەڵام  قازیزادە هاشمی پێشتر و زاکانی ڕۆژێک بەر لە دەنگدان لە هەڵبژاردنەکە کشانەوە.

 

کاریگەری و لێکەوتەکان: چاودێرانی سیاسی پێیانوایە کشانەوەی بەربژێرەکان هۆکار دەبێت بۆ یەکلاکردنەوەی دەنگەکان بۆ دوو بەربژێرە سەرەکییەکەی ڕیفۆرمخواز و موحافیزەکارەکان و زیاتربوونی ڕێژەی بەشداربوون لە هەڵبژاردن کە دەسەڵات وەک جۆرەێک لە مەشرووعیەت و متمانە هەژماری دەکات.

 

باکگراوند: زاکانی فەرماندەی پێشووی هێزەکانی "بەسیج"ـی سەر بە سوپای پاسداران و سەرۆکی شارەوانیی تاران و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی ئێران بووە؛ لە ساڵانی 2013 و 2017 لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دوور خرایەوە و لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی 2021ـیش بە قازانجی ئیبراهیم ڕەئیسی لە کێبڕکێ کشایەوە.

شەیری بکە لە: