هۆکاری کوژانەوەی کارەبای نیشتمانی ئاشكرا کرا

شەیری بکە لە:
هۆکاری کوژانەوەی کارەبای نیشتمانی ئاشكرا کرا

وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا

ئاڤا نیوز


بەهۆی وەستانی هەناردەکردنی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر، دوو هەزار مێگاوات کارەبا کەمدەبێتەوە و بەهۆیەوە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی بۆ نیوە کەم دەبنەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی:
ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی 26/6/2024 بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە کاتژمێر 9:00ی بەیانی دانا غاز هەناردەکردنی غازی لە کێڵگەی کۆڕمۆڕەوە ڕاوەستاند، بەهۆیەوە 2000 مێگاوات کارەبا لە وێستگەکانی بەرهەمهێانانی کارەبا کەمبووەوە.

چارەسەرەکان: هەردوو تیمی وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە ڕێگەی سەنتەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمەوە لەسەر هێڵن بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە و ئاسایبوونەوەی دۆخی کارەبا.

شەیری بکە لە: