وەزارەتی تەندروستی بەدواداچوون بۆ دیاردەی لەبارچوونی کۆرپەلە دەکات

شەیری بکە لە:
وەزارەتی تەندروستی بەدواداچوون بۆ دیاردەی لەبارچوونی کۆرپەلە دەکات

هەوا:ی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، بەدواداچوون بۆ دیاردەی لەباربردنی کۆرپەلە دەکەن، تاوەکو سەرپێچیکاران دەستنیشان بکەن و سزایان بدەن.

 

چیرۆکی سەرەکی: چەند ڕۆژێکە هەندێک ڤیدیۆ لە سۆشیاڵ میدیا بڵاو بوونەتەوە کە گوایە لە گۆڕستانێکی هەولێر 'پاشماوەی کۆرپەلەی لەبارچوو'، دۆزراوەتەوە و دەنگدانەوەی دروست کرد. وەزارەتی تەندروستی هاتووەتە سەر خەت و بەدواداچوون دەکات.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند: بۆ بەدواداچوونی ڕاستی و دروستی و هۆکار و ئاستی کەمتەرخەمی لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی تەندروستی لە دیاردەی لەبارچوونی کۆرپە، لێژنەیەک پێک دەهێنرێت.

 

ئەوەی پێوستە بیزانیت: وەزارەتی تەندروستی بڕیاری داوە سەرپێچیکاران دەستنیان بکات و ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان بگرێتەبەر. 

شەیری بکە لە: