
سکووپ؛ چاڵنجێکی جیهانییە و میدیاکان ڕکابەری لەسەر دەکەن
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ دەستەواژەیەکی نوێ (سکووپ- scoop) دەخەینە ناو میدیای کوردی، کە ئێستا بووەتە تێرمێکی ڕۆژنامەوانیی گرنگ لەنێو میدیاکانی جیهاندا.
تایبەتمەندیی و واتای سکووپ:
- زانیاریی تایبەت و ورد
- خێرایی لە بڵاوکردنەوە
مانای چییە: لە میدیای نوێدا، سکووپ بە مانای هەواڵ یان زانیارییەکی تایبەتە کە بڵاودەکرێتەوە پێش هەموو میدیاکانی دیکە، کە لەلایەن کەسێک یان تیمێک زانیارییەکان کۆکراونەتەوە. گرنگ ئەوەیە ئەو زانیارییەی بڵاوی دەکەیتەوە نوێ بێت و یەکەم میدیا بیت لە بڵاوکردنەوەی ئەو زانیارییە تایبەتە.
چاڵێنجی ئاڤا نیوز: ئێستا سکووپ، چاڵێنجێکی جیهانییە و خەڵاتی ساڵانەی لەسەرە. بۆیە هەموو میدیاکان هەوڵدەدەن رۆژانە لەو ڕکابەرییەدا بن و سکووپی تایبەتیان هەبێت.
ئاڤا نیوزیش وەک میدیایەکی نوێ و بۆ ئەوەی جیاوازیی پێشانبدات، دەچێتە ئەو ڕکابەرییە و ئەمەش وادەکات هەمیشە ڕۆژنامەوانەکانمان بەدوای زانیاریی تایبەتدا بچن و خێراش بن لە بڵاوکردنەوەیدا.
سکووپ خاڵێکی دیکەی جیاوازیمان دەبێت لەنێو میدیا کوردییەکان و میدیای ناوچەکە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 11 خولەک لەمەوپێش
عێراق بانگهێشتنامە ئاڕاستەی سەرۆک و پادشای وڵاتانی عەرەبی دەکات
- بزنس
- 22 خولەک لەمەوپێش
نرخی کڕینەوەی گەنم لە جووتیاران دیاری دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان