خراپی دۆخی کارەبا هاوپەیمانێتیی ئیدارەی دەوڵەت ناچار بە کۆبوونەوە دەکات

شەیری بکە لە:
خراپی دۆخی کارەبا هاوپەیمانێتیی ئیدارەی دەوڵەت ناچار بە کۆبوونەوە دەکات

دیمەنی یەکێک لە خۆپیشاندانەکانی خەڵکی عێراق بەهۆی خراپی کارەبا و خزمەتگوزارییەکان، سەرچاوە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

لە بەغدا هاوپەیمانێتیی ئیدارەی دەوڵەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا و چەند بابەتێکی دیکە کۆدەبێتەوە. 

 

وێنە گەورەکە: بەهۆی خراپیی دۆخی کارەبا و پچڕانی بە بەردەوامی و نەبوونی خزمەتگوزارییەکان بەگشتی، خۆپیشاندان لە چەند شارێکی عێراق بەردەوامە و خۆپیشاندەران دەستیان کردووە بە مانگرتن و داخستنی ڕێگە سەرەکییەکان.

 

چیرۆکی سەرەکی: بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ هاوپێمانیی ئیدارەی دەوڵەت کە چەند لایەنێک لەخۆدەگرێت و حکومەتی عێراقیان پێکهێناوە، بۆ تاوتوێکردنی دۆسیەی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، پرسی کارەبا و دوایین پێشهاتەکان کۆببێتەوە".

ئەوەی پێویستە بیزانیت: زیاتر لە حەوت مانگە محەممەد حەلبووسی لە پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لادراوە، بەهۆی ناکۆکیی نێو ماڵی سوننە، پەرلەمان نەیتوانیوە سەرۆکێکی نوێ هەڵبژێرێت.

 

لەلایەکی دیکە: بەهۆی خراپیی دۆخی کارەبا و پچڕانی بەردەوامی، خۆپیشاندان لە چەند شارێکی عێراق بەردەوامە و خۆپیشاندەران دەستیان کردووە بە مانگرتن و داخستنی ڕێگە سەرەکییەکان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: