‎داهاتی بەشە تازەکەی ئین ساید ئاوت گەیشتە 100 ملیۆن دۆلار

شەیری بکە لە:
‎داهاتی بەشە تازەکەی ئین ساید ئاوت گەیشتە 100 ملیۆن دۆلار

پۆستەری فیلمی ئین ساید ئاوت، وێنە سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز


‎فیلمی ئه‌نیمی ئین ساید ئاوت له‌ دووەمین هه‌فته‌ی نمایشیدا 100 ملێۆن دۆلاری به‌ده‌ست هێنا و به‌مه‌ش ژماره‌یەکی پێوانه‌یی نوێی تۆمار کرد.

 

وێنه‌ گه‌وره‌كه‌: به‌شی دووەمی فیلمی ئین ساید ئاوت له‌ هه‌فته‌ی دووهه‌می نمایشیدا 100ملیۆن دۆلاری به‌ده‌ستهێنا و به‌مه‌ش چووه‌ ڕیزی ئه‌و فیلمانه‌ی له‌ ژماره‌ی فرۆشتنی بلیتدا ژماره‌ی پێوانه‌ییان تۆمارکردووە. 

 

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌: سه‌ركه‌وتنی فیلمه‌كه‌ هۆڵیوودی تووشی سه‌رسوڕمان كردووه‌ و به‌ پێی پێشبینی فیلمسازان و بینه‌ران پێده‌چێت ژماره‌كه‌ به‌رزببێته‌وه‌ و بگاته‌ یه‌ک ملیار دۆلار، به‌مه‌ش ژمارەی پێوانەیی فیلمی باڕبی ‎تێده‌په‌ڕێنێت. 

 

ئه‌مه‌ش بزانه‌: به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمه‌كه‌ مارک نیلسنه‌ و كێلسی مان كاری ده‌رهێنانی بۆ فیلمه‌كه‌ كردووه‌، له‌ هاوینی ساڵی 2024 نمایشکردنی فیلمه‌كه‌ دەستیپێکردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ