ئیسرائیل گەورە بەرپرسێكی سەربازی حزبوڵای لوبنانی كوشت

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل گەورە بەرپرسێكی سەربازی حزبوڵای لوبنانی كوشت

سنووری لوبنان و ئیسرائیل- وێنە: میدیای عەرەبی

ئاڤا نیوز


لەکاتێکدا هەوڵەکان بۆ گەورەنەبوونی ئاڵۆزییەکانی سنووری ئیسرائیل و لوبنان بەردەوامن، ئیسرائیل گەورە بەرپرسێکی سەربازی حزبوڵای لوبنانی کوشت.


وێنە گەورەکە: چەندین وڵاتی ناوچەكە هەوڵدەدەن ئاڵۆزییەكانی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵا گەورەتر نەبێت، بەڵام ئیسرائیل سوورە لەسەر كوشتنی بەرپرسانی ئەو گرووپە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی دوو سەرچاوەی ئەمنیی لوبنان و ئیسرائیل، سەرکردەیەکی سەربازی گرووپی حزبوڵای لوبنان لە ئەنجامی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی لوبنان کوژراوە.


چی ڕوویدا: لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە شارۆچکەی خەیارەی ڕۆژئاوای لوبنان بووە هۆی گیانلەدەستدانی ئەیمەن غاتمە، سەرکردە لە هێزەکانی ئەلفەجری حزبوڵای لوبنان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: