120 هەزار فەرمانبەر بۆ سەرژمێری دانیشتووان ڕاهێنانیان پێدەكرێت

شەیری بکە لە:
120 هەزار فەرمانبەر بۆ سەرژمێری دانیشتووان ڕاهێنانیان پێدەكرێت

دیمەنێکی بەغدا- وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز 


وەزارەتی پلاندانانی عێراق بۆ ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست دەکات بە ڕاهێنانی 120 هەزار فەرمانبەر.


وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی لەم مانگەدا هەردوو قۆناغی سەرژمێری ئەزموونی بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو، وەزارەتی پلانادنانی عێراق ئامادەکاریی بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری فەرمی دەکات.


لێدوانی فەرمی: عەبدولزەهرە هینداوی، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە چەند قۆناغێکدا ڕاهێنان بە زیاتر لە 120 هەزار مامۆستا و وانەبێژ لە کەرتی پەروەردە دەکرێت بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان.


زانیاریی زیاتر: ڕاهێنانەکان بریتیین لە چۆنیەتی بەکارهێنانی تابلێت، میکانیزمی پڕکردنەوەی فۆڕمی سەرژمێری دانیشتووان، چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ خێزانەکان، چۆنیەتی پرسیارکردن، وردەکارییە تەکنیکی و کارگێڕییەکانی دیکە. عەبدولزەهرە هنداوی ئەوەشی گوت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە لە 20ی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، سەرژمێریی گشتی لە هەموو پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوە بچێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: